ئه‌مه‌ریكا گرووپی كاری تایبه‌ت له‌ دژی ئێران داده‌مه‌زرێنێت

له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ئێران ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گرووپێكی تایبه‌ت به‌ چاودێریكردنی ئێران پێكده‌هێنێت.

مایک پۆمپیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند, گرووپێکیان بۆ چاودێریکردنی کاروباری ئێران بەناوی "گرووپی کار سەبارەت بە ئێران" دامەزراندووە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئامانجی گرووپەکە گۆڕینی ھەڵسوکەوتی رژێمی ئێرانە و برایان ھۆپ, سەرۆکی گرووپەکەیە و دەبێتە نوێنەری تایبەت بۆ کاروباری ئێران.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا, له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "گروپی کار سەبارەت بە ئێران لەسەر ئەو ئامانجانەی کە دیاریکراون رۆژرانە بەدواداچوونیان بۆ دەکات و ھیوادارم کاری زیاتر بکات. پابەندین بەوەی کە کاربکەین بۆ گۆرینی ھەڵسوکەوتی رەفتارەکانی رژێمی ئێران. گروپی کار سەبارەت بە ئێران کار دەکات بۆئەوەی ولاتانی دیکەش لە ھەرەشەکانی ئێران ئاگاداربکاتەوە".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئەزموونی برایان و شارەزایی لە سیاسەتی ئێران وادەکات بژاردەیەکی درووست بێت بۆ بەڕێوبەردنی گورپی کردار سەبارەت بە ئێران."