حاکم قادر: دەرگامان بۆ هەموو لایەنەکان کراوەیە
K24- هه‌ولێر:
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێک بۆ لایەنە سیاسییەکان دەنێرێت و دەرگای یەکێتیان بۆ دەکاتەوە.
حاكم قادر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "یه‌كێتی ده‌رگای كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی داكۆكیكارمان هه‌بێت بۆ به‌غدا و ناوچه‌كه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك گوتاری و یه‌كڕیزی گه‌ل بێت".
ئەم لێدوانەی حاکم قادر لە کاتێکدایە، لایەنە ناڕازییە کوردستانییەکان هێشتا خۆیان یەکلا نەکردۆتەوە کە دواجار ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکەن و لەگەڵ پارتی و یەکێتی بە یەک دەنگ دەچنە بەغدا، یاخود لەسەر گۆشگیری و ناڕەزایی دەربڕین بەردەوام دەبن.
پێشتریش، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمان هەڵوێستی یەکێتی نیشاندابوو و داوای گفتووگۆ و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکانی بۆ بەغدا کردبوو.
H.J