بۆ جاری 11ه‌مین لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهو ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بۆ جاری 11ه‌مین پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیس و ده‌سته‌ی كاغه‌زه داراییه‌كان، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی نائاسایی به كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیكردن و به‌ده‌ستهێنانی داهات له رێگه‌ی نائاسایی، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كه ماوه‌ی 4 كاتژمێری خایاندووه و له شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له شاری قودس/ ئۆرشه‌لیم به‌ڕێوه‌چووه.
نه‌ته‌نیاهو خۆی له‌و تۆمه‌تانه بێبه‌ری كرد كه له "كه‌یسی 4000" دراونه‌ته پاڵی، كه تۆمه‌تی پێدانی ئاسانكاری به كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی دراوه‌ته پاڵ و هی هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆیه‌تی به‌ناوی "شائول ئیلۆڤیچ".
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌نیاهو به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام پۆلیس رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی دووجاری دیكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ورده‌كاری ئه‌و كه‌یسه له باره‌ی پێدانی 280 ملیۆن دۆلاره به خاوه‌نی كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن كه له‌لایه‌ن ئیلۆڤیچه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه پشتیوانی بكات، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهو ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: CNN
ا. م