ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر منبج كۆكن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: "گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوانیان له شاری منبجی سووری نابێت".
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌وباره‌یه‌وه گوتبووی: "ئه‌و نه‌خشه رێگا هاوبه‌شه‌ی له‌باره‌ی منبج له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن‌دا دیاریكراوه، گرژییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات كاریگه‌رییان له‌سه‌ری نابێت".
ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن به پاساوی بوونی په‌یوه‌ندی به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 گرژی زۆری تێكه‌وتووه‌و رێوشوێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژی توركیا لیره‌ی توركی زۆر داشكاندووه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات قه‌شه‌كه ئازاد بكات، به‌ڵام توركیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر رێوشوێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش چه‌ندین رێوشوێنی دژی واشنتن گرتووه‌ته‌به‌ر.