پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی هێزه سوونییه‌كان كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، هاوپه‌یمانی هێزه سوونییه‌كان به‌ناوی (تحالف المحور الوطنی) له هه‌ولێرن و بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناوپه‌رله‌مان بۆ حكوومه‌تی داهاتوو، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌بێت له هه‌ولێر و تێیدا ئه‌و كارنامه هاوبه‌شه 30 خاڵییه‌ی پێشتر پارتی و یه‌كێتی به هاوبه‌شی ئاماده‌یان كردبوو، ده‌خرێته‌ڕوو.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی سووننه، هه‌ریه‌ك له‌جه‌مال كه‌ربوولی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئوسامه نوجێفی، سه‌لیم جبووری و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی هێزه سووننییهكانن.
گفتوگۆی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق له نێوان كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، گفتوگۆكان په‌كیان كه‌وت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله نزیكبووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك پێشتر رایانگه‌یاندووه، خوازیارن به یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیه‌وه بچنه‌وه به‌غدا و له وه‌سفی ناوه‌ڕۆكی پاكێجه 30 خاڵییه هاوبه‌شه‌كه‌شیان ده‌ڵێن: "مۆركی حزبی پێوه‌دیار نییه و ته‌واو كوردستانییه".
هاوكات داواش له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بچنه ریزیانهوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد به هێزێكی زیاتره‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
ا. م