تره‌مپ: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناو‌ی محه‌مه‌د ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی فه‌له‌ستین یه‌كلا بكرێته‌وه و ده‌وڵه‌تێكیان له پاڵ ئیسرائیل بۆ بنیات بنرێت، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی داهاتوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناو‌ی محه‌مه‌د ده‌بێت.
به گویره‌ی كه‌ناڵی "10"ی ئیسرائیل، لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا بووه له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئه‌رده‌ن، كه له 25ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو له واشنتن چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ش، شا عه‌بدوڵڵا گوته‌كه‌ی تره‌مپی بۆ جان ئیڤ لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گواستووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه له زاری دیپلۆماتكاره فه‌ره‌نسییه‌كان، كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شا عه‌بدوڵڵا و لودریان بوونه، گواستوویه‌ته‌وه، كه شا عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌یدا به تره‌مپی گوتووه، چیدیكه گه‌نجانی فه‌له‌ستینی داوای ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌ت و له ناو ئیسرائیل بژین، به‌ڵام هه‌مان مافی ئیسرائیلییه‌كانییان هه‌بێت و یه‌كسان بن، به‌و شێوه‌یه‌ش "ئیسرائیل سیمای ده‌وڵه‌تێكی جوو – یه‌هودی له‌ده‌ست ده‌دات".
وه‌ك سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی شا عه‌بدوڵڵا، تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی لۆژیكییه.. ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا له چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناو‌ی محه‌مه‌د ده‌بێت".
شا عه‌بدوڵڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسی له نه‌خشه‌رێگای ئاشته‌وایی كردووه و پێی گوتووه: "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌خشه‌ڕێگاكه سه‌ركه‌وتوو بێت، پێشتر بیده به وڵاته ئه‌وروپی و عه‌ره‌بییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تێبینییه‌كان له‌سه‌ری بده‌ن، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستا ئه‌وه‌ت نه‌كردووه".
ا. م