فه‌تح هێرشده‌كاته سه‌ر عه‌بادی و هاوپهیمانێكیشی لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، هێرش ده‌كاته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی و رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ونی عه‌بادی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م بووه‌ته به‌شێك له مێژوو.
حه‌سه‌ن سالم، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، بۆ وێبسایتی "وه‌ته‌ن نیوز"ی عێراقی ده‌ڵێت: "چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران كشاوه‌ته دواوه، به‌هۆی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كوتله سیاسییه‌كان بۆ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو دایانناوه".
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له نێوان كوتله سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، له باره‌ی پێكهێنانی گه‌وه‌ترین كوتله و ده‌ستنیشان كردنی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه و هێشتا ناوی هیچ كه‌سێك به دیاریكراوی نه‌هێنراوه بۆ ئه‌و پۆسته".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كوتله‌ی "عه‌تا" به سه‌رۆكایه‌تی فالح فه‌یاز، كه له ریزی هاوپه‌یمانێتی نه‌سڕی عه‌بادییه، راگه‌یه‌ندراوێكی كوتله‌كه‌یان پشتڕاستده‌كاته‌وه، كه تێیدا فالح فه‌یاز و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی كوتله‌ی عه‌تا داوایان له عه‌بادی كردووه، رێز له میكانیزمه‌كانی بڕیار له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه بگرێت.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئاماژهكهیان بۆ ئه‌وه ده‌چن حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیری ده‌كرێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له كوتله عێراقییه‌كان و ته‌نانه‌ت كوتله‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی خۆیشی لێی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ا. م