ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات
یانەی ھەولێر بە سەرپەرشتی عومەر مەجید دوایین مەشق و راھێنانی وەك ئامادەكاری بۆ یارییە یەكلاكەرەوەكەی بەرامبەر بە یانەی دیفاع مەدەنی ئەنجام دا كه بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه بچێت.
بەرپرسانی یانەی ھەولێر پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه عه‌لی وه‌هابی راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌یان دوورخسته‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هێز و وزه‌یه‌كی نوێ به به‌رجه‌سته‌ی یاریزانه‌كانی یانه‌ی قه‌ڵاومناره ببه‌خشن.
له به‌رامبه‌ردا عومه‌ر مه‌جید راهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌ی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان له ڕووی ده‌روونییه‌وه به باشترین شێوه ئاماده كردووه.
ھەولێر لە چوار یاری رابردووی دوو یاری بردۆتەوە و لە دوو یاریش بەرامبەر بووە خاوەنی 8، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی هه‌مان خاڵی هه‌یه و ئه‌مڕۆ به هیوای گه‌یشتن به خولی نایاب به‌ره‌نگاری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه.