تورکیا دەبێتە خاوەنی سیستمی ئێس-400ی رووسی

K24 – ههولێر:
ساڵی داهاتوو رووسیا سیستمی پێشکەوتووی دژە مووشەکی ئێس-400ی رووسی دەفرۆشێتە تورکیا ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەمەریکا هۆشداری دابووە ئەنقەرە لەبارەی کڕینی ئەو سیستمە رووسیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەلێکساندەر میخایف، سەرۆکی کۆمپانیای رۆسۆبۆتۆنێ ئێسکپۆرت کە بەرپرسە لە هەنارەکردنی چەکی رووسی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گرێبەستەکە بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کراوە لە وادەی خۆیدا جێبەجێدەکرێت. سیستمی دژە مووشەکی ئێس-400 لە ساڵی 2019 دەدرێتە تورکیا".
ئەو سیستمە توانای پێکانەی ئامانجەکانی لە دووری 400 کیلۆمەترەوە هەیە و بە یەکێک لە سیستمە بەرگرییە کاریگەر و پێشکەوتووەکانی جیهان دادەنرێت.
پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دابووە تورکیا و هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا لە ئەگەری کڕینی ئەو سیستمە کردبوو.
سەرچاوە: سپۆتنیک
H.J