"پێرێز له راگه‌یاندنی سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م هاوینه نزیك بۆته‌وه"
چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا، رایگه‌یاند كه پێرێز ده‌رگای خه‌زینه‌ی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی (نێیمار و مباپێ) كردۆته‌وه و له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه ده‌یه‌وێت یه‌كێكیان بكاته سووپرایزی ئه‌م هاوینه بۆ هانده‌رانی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواستنه‌وه‌ی مباپێ ئاسانتره، ته‌نانه‌ت ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه به به‌رپرسانی ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه كه له پێناو پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ئاماده‌یه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پیپی ئیسترادا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه، به‌ڵام یانه مه‌دریدییه‌كه چاوه‌ڕوانی بڕیاری یوێفا ده‌كات كه ئێستا سزای به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌پاندووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێرێز هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ یان نێیمار و جگه له‌م دوو یاریزانه‌ش ریال مه‌درید بیر له گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی دیكه ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ ئه‌م هاوینه، ریال مه‌درید رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ هاوینی داهاتوو هه‌ڵده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 300 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه.