له به‌لجیكا پیاوێك دوو ژنی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی رۆژهه‌ڵاتی به‌لجیكا، پیاوێك به چه‌قۆ هێرشی كرده‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و دوو ژنی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی "RTBF" پیاوه‌كه چووه‌ته ناو رێستۆرانتێكی شارۆچكه‌ی مۆرینسی شابیل له رۆژهه‌ڵاتی به‌لجیكا و به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووانی چێشتخانه‌كه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كان دوو ژنی كوشتووه كه هه‌ر دووكیان هاوڕێی پێشووتری خۆی و دایكی بوون".
هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان رایانگه‌یاندووه: "له‌و رووداوه‌دا هێرشبه‌ره‌كه كوژراوه، به‌ڵام چۆنێتی پێكرانی هێشتا نادیاره".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، رووداوه‌كه تیرۆریستی نه‌بووه‌و كرده‌وه‌یه‌كی تاكه كه‌سییه.