3 گوللـه هاوه‌ن له‌گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی خورماتوو كه‌وتنه خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سێ گوللـە هاوەن لە گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی خورماتوو کەوتنەخوارەوە و بریندار هه‌یه و زیانی ماددیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری پەیامنێری کوردستان24، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/8/2018، سێ گوللـە هاوەن لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئیمام ئەحمەد و عەسکەری لە ناوەڕاستی خورماتوو کەوتوونەتە خوارەوە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی سێ گوللـە هاوەنەکەشدا، کەسێک برینداربووە و زیانی ماددیشی لێكەوتووەتەوە.
شارۆچكه‌ی خورماتوو له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوون و ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو و ماڵی هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌كه تاڵان كران و سووتێنران.