"حكومه‌ت به‌سره به چه‌قۆی شكسته‌كانی سه‌رده‌بڕێ"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/8/2018 فالح خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند: "پارێزگای به‌سره به چه‌قۆی شكسته‌كانی حكوومه‌ت سه‌رده‌بردرێت، چونكه ته‌نانه‌ت ئاوی پارێزگاكه‌ش پیس بووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره گوتوویه‌تی: "پیسبوون و سوێری ئاوی پارێزگای به‌سره بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشی و هۆكاری ئه‌و شكسته‌ی حكوومه‌تیش به‌هۆی بڕیاره‌كانیه‌وه‌یه‌تی كه سیاسین نه‌ك خزمه‌تگوزاری".
خه‌زعه‌لی به‌رپرسیارێتی ئه‌و بارودۆخه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی ئیتیحادی و ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕێكی زۆر كه‌می له پاره‌ی نه‌وتی پارێزگاكه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی بۆ خزمه‌تگوزاری شاره‌كه ته‌رخان كردووه، ئاستی خزمه‌تگوزاری گه‌یشتوونه‌ته نزمترین ئاست".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، زیاتر له 3 ملیۆن مرۆڤ له به‌سره ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ی ئاوی شیاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌بێت و حكوومه‌تی ئیتیحادیش وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ئیداره‌ی شاره‌كه ناداته‌وه".
نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ش له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له 500 حاڵه‌تی ژه‌هراویبوونیان تۆماركردووه كه به‌هۆی پیسبوونی ئاو و سووێرییه‌كه‌یه‌وه بووه.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوویش خه‌ڵكی پارێزگاكه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، هێشتا كێشه‌كانیان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.