UN به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له عێراق كۆده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌م هه‌فته‌یه تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به تاوانه‌كانی داعش له عێراق كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كه تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانه‌كانی داعش له سووریا ناگرێته‌وه.
مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێكی بریتانیا بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش بكرێت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی له‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌وكاته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه ناوخۆییه‌كان تیمێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه لێپرسینه‌وه له توندڕه‌وه‌كان بكرێت.
ساڵی 2016 شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دا كه داعش كۆمه‌ڵكوژی دژی ئێزدییه‌كان له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه و ئامانجیان پاكتاوكردنی ئه‌و كه‌مینه ئاینییه بووه و له رێگه‌ی كوشتن و دوورخستنه‌وه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی و تاوانی دیكه‌وه پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداركرده‌وه كه تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزه‌رێكی بریتانی به‌ناوی "كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د خان" پێكهێناوه‌و له 20/8/2018 ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.