عەبادی بڕیاره‌كانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، دوو بڕیاری ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ههڵده‌وشێنێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌كی زۆری باره‌گا و مۆڵگه‌ی خۆیان له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان چۆڵكردبوو.
بڕیاره‌كانی عه‌بادی له كاتێكدایه هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كه به‌شێكی زۆریان گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌ن له هه‌وڵدان هێزه سوننییه‌كان رابكێشنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه تا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكبهێنن و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا له پشت ئه‌و بڕیارانه‌وه ده‌بینرێت، هه‌ر بۆیه پێده‌چێت عه‌بادی كه هێشتا چاوی له‌وه‌یه بۆ خولی دووه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه نیگه‌ران بووبێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە كۆپیەكی دەست كوردستان 24 كەوتووە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، چەند فەرمانێكی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دەركردووە.
له فه‌رمانه‌كانی عه‌بادیدا هاتووه "نابێت حەشدی شەعبی بەسیاسی بكرێت، بەبێ رەزامەندی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانیش ھیچ یەكەیەكی نوێ پێكبھێنرێت یان ھەڵبوەشێتەوە".
لەبارەی بەجێھێشتنی ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار و چەند ناوچەیەكی پارێزگای نەینەواش، عەبادی فەرمانیكردووە، ھیچ ھێزێك بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان و رەزامەندی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان ھیچ ناوچەیەك بەجێنەھێڵن.
بڕیاره‌كانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بوونه هۆی ئه‌و‌ه‌ی سه‌ركرده‌كانی میحوه‌ری نیشتمانی سوننه‌كان كه له ژماره‌یه‌كی زۆری پارت و لایه‌نه سوننییه‌كان پێكدێت، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه ئایا ده‌چنه پاڵ ئه‌و به‌ره‌ی حه‌شدی تێدایه یان نا.