"تره‌مپ لابدرێ راپه‌ڕین ده‌كرێ"
K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌رێكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه له ئه‌مه‌ریكا راپه‌ڕین ده‌كرێت".
رۆدۆڵف جۆلیانی، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ له‌سه‌ر كارلادانی تره‌مپ بكرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا راپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و پارێزه‌ره‌ی تره‌مپ به تۆڕی سكای نیووزی گوتووه: "ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆكاری سیاسی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكاته گه‌لی ئه‌مه‌ریكا مان ده‌گرن و راپه‌ڕین ده‌كه‌ن".
ئه‌وه له كاتێكدای دۆناڵد تره‌مپ خۆیشی له دیدارێكی كه‌ناڵی "فۆكس ئه‌ند فرێندس" گوتبووی: "ئه‌گه‌ر له پۆسته‌كه‌م درووبخرێمه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بازاڕی دراو هه‌ره‌س بهێنێ".
به‌هۆی دانپێدانانه‌كانی مایكل كۆهن، پارێزه‌ری تره‌مپ له به‌رده‌م دادگای نیویۆرك قسه و باس له‌باره‌ی له كارلادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی زیاتر بووه. چونكه ئه‌و پارێزه‌ره دانی به‌وه‌دا ناوه كه به رێنمایی تره‌مپ و به ئامانجی درووستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن جووڵاوه‌ته‌وه و بڕێك پاره‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادن ته‌رخان كردووه و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكاری خودی دۆناڵد تره‌مپ بووه.