رێبه‌ری قاعیده‌یش ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده په‌یامێكی ڤیدیۆیی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه".
دامه‌زراوه‌ی SITE Intelligence Group كه تایبه‌تمه‌نده به چاودێریی چالاكی رێكخراوه توندڕه‌و و نه‌ژادپه‌رسته‌كان و ئۆفیسه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكایه رایگه‌یاندووه: "زه‌واهیری ڤیدۆیه‌كی نوێی 5 خوله‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا له "موسڵمانان" ده‌كات بۆ "جیهاد" دژی "خاچپه‌رسته دڕنده‌كان" بچنه ریزی رێكخراوه‌كه‌یه‌وه.
رێبه‌ری قاعیده له مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی رابردوویشدا په‌یامێكی ده‌نگی بڵاوكردبووه‌و داوای له "موسڵمانان"ـی سووریا كرد خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌و رووبه‌ڕووی حكوومه‌تی سووریا و دوژمنانی دیكه ببنه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی ئه‌مجاره‌ی زه‌واهری پاش رۆژێكه له په‌یامه ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش كه پاش نزیكه‌ی ساڵێك داوای خۆڕاگری و به‌رده‌وامی له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی كرد. له كاتێكدا له ساڵانی رابردوودا داعش زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستدا كه له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی له مانگی حوزه‌یران و ته‌مووز و مانگه‌كانی دواتری ساڵی و 2014 داگیری كردبوون.