پێشمەرگەیەك لەکاتی مەلەکردندا خنکا

K24 - ههولێر:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گۆم بەحری سەر بە ناحییەی مەیدان پێشمەرگەیەك خنكا.
رائید علی جەمال قدووری، راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگهیاند، پێشمهرگهكه ناوی (زانا اسماعیل محمد)ـه و لەدایکبووی 1990 دانیشتووی خانەقینه.
راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان، ئاماژه بهوهدهكات، دوای گەڕان لەلایەن تیمی "غەواسی" گەرمیانەوە تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.
به گوێرهی زانیاری پهیامنێری كوردستان24، (زانا) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی كه ئهوانیش پێشمەرگەن، بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە گۆمەكه کردوە، بهڵام لە ئەنجامدا ناوبراو خنکاوە.
ا. م