به ڤیدیۆ... ئۆنای ئێمری یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ ئارسێناڵ به‌ده‌ستهێنا
له هه‌فته‌ی سێیه‌می پرێمه‌رلیگی یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی به سه‌ركردایه‌تی ئۆنامی ئێمری یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی وێستهام هێنا.
ئارسێناڵ دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ، ئۆنامی ئێمری یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی كرده شیرینی هانده‌رانی، به‌ڵام هانده‌ران هێشتا رق و كینه‌یان له ئۆنای ئێمری دانه‌مركاوه‌ته‌وه و چه‌ندان دروشمیان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و راهێنه‌ره له نێو یاریگه به‌رز كرده‌وه.
له خوله‌كی 25 ماركۆ ئارناوتوفیچی نه‌مساویی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ وێستهام تۆمار كرد، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له 2018 له دوای محه‌مه‌د سه‌ڵاح تاكه یاریزانه كه به‌شداریی له 14 گۆڵ كردووه.
دواتر له خوله‌كی 30 ناچۆ مۆنریال ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م عیسا دیوب یاریزانی وێستهام به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 90 دانی وێلباك گۆڵی سێیه‌می ئارسێناڵی تۆمار كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.