به ڤیدیۆ... كریستیانۆ دووه‌مین یاری به‌بێ گۆڵ تێپه‌ڕاند
له گه‌ڕی دووه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ربه‌ستی لازیۆی تێپه‌ڕاند و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، كریستیانۆش بۆ دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ بكات.
یوڤێنتۆس له خوله‌كی 30 له رێگه‌ی میرالیم پیانیچ به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له 2018 سێیه‌مین گۆڵی خۆی تۆمار كرد، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆیان بووه و هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماری كردووه.
دواتر له گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 75 ماریۆ ماندزۆكیچ گۆڵی دووه‌می زیاد كرد و یارییه‌كه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی كۆتایی هات.