حه‌شد له عه‌بادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/8/2018، جه‌میله عوبه‌یدی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، رێگه به لایه‌نه سیاسییه‌كان نادات له ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان كه‌رت و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به ئاره‌زووی خۆیان بجووڵێنن و بكشێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه قایل بكه‌ن تا بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك هه‌ن به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه كه‌رت و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كانی دیكه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه بجوڵێنن و پاشه‌كشه پێبكه‌ن، له پێناو ئه‌وه‌ی لایه‌نی دیكه قایل بكه‌ن بێنه ناو ئه‌و كوتله گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانه‌وێت پێكیبهێنن".
عوبه‌یدی گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك لایه‌ن ئاماده‌ی سازشكردنن و بۆ ئه‌وه‌ی كوتله گه‌وره‌كه‌یان بۆ پێكبهێنرێت ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی ئه‌سته‌م ببنه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حیسابی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانی عێراقیش بێت".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه و ئه‌و به‌رپرسه له جوڵه‌كردن به یه‌كه و كه‌رته سه‌ربازییه‌كان و رێگه نادات ئاسایشی شاره تازه رزگاركراوه‌كان بشێوێنرێت له پێناو رێككه‌وتنی ژێر به ژێری سیاسی‌دا".
پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه به فه‌رمانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، جوڵه به هێزه‌كانی حه‌شد له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان كراوه له پێناو راكێشانی لایه‌نه سونییه‌كان بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا.
دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی له فه‌رمانێكدا دژی ئه‌و هه‌واڵانه وه‌ستایه‌وه و رایگه‌یاند نابێت هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاربهینرێن.