خشته‌ی خوولی دووه‌می ئه‌زموونه گشتییه‌كان بڵاوكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌ی خوولی دووه‌می ئه‌زموونه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له په‌یجی فه‌رمی خۆی خشته‌ی ئه‌زموونه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی به هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی، ئاماده‌یی ئیسلامی، نه‌خۆشیاری، مامانی، پیشه‌یی، بازرگانی، به‌یتاڵی، ئامێره كشتوكاڵییه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی رووناكی، به‌رهه‌مهێنانی ئاژه‌ڵی و گه‌شتوگوزاری بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كانیش، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خوولی دووه‌م، رۆژی دووشه‌ممه، 27ی ئاب/ ئۆگستۆس ده‌ستپێده‌كات.
پۆلی 12ی ئاماده‌یی
پیشه‌ییه‌كان
پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی
ا. م