تره‌مپ: به‌ هه‌موو ته‌مه‌نم ئاماده‌م بۆ ديدارى پوتن

ڤلاديمێر پوتن به‌رهه‌مدار ده‌بێت و له‌ هه‌موو ژيانيدا ئاماده‌يه‌ بۆ ديدارى پوتن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن به‌رهه‌مدار ده‌بێت و له‌ هه‌موو ژيانيدا ئاماده‌يه‌ بۆ ديدارى پوتن.

تره‌مپ، له‌ ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ لايه‌نگرانى له‌ ويلايه‌تى مونتاناى باكوورى خۆرئاواى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "به‌م نزيكانه‌ له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بمه‌وه‌ و هه‌موو شتێكيش به‌ جوانيى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

تره‌مپ ره‌خنه‌ى له‌وانه‌ش گرت، كه‌ نايانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا و چين ئاسايى ببنه‌وه‌ و به‌ "گه‌مژه‌" وه‌سفيكردن.

تره‌مپ ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ درێژايى ژيانى خۆى بۆ ئه‌و جۆره‌ ديدار و كاروبارانه‌ ئاماده‌ كردووه‌".

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌ 16ى ئه‌م مانگه‌دا له‌ هلسنكى هه‌ريه‌ك له‌ پوتن و تره‌مپ كۆببنه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئێران له‌ سووريا.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم

ئ.ر