رۆناڵدۆ یانه‌یه‌كی لالیگا ده‌كڕێت و ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه رۆناڵدۆ نازاریۆی به‌رازیلی یانه‌یه‌كی لالیگای كڕیوه و ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، رۆناڵدۆی به‌رازیلی كه ئێستا باڵیۆزی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێكی زۆری پشكه‌كانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن دۆلار ده‌كرێت و ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییه‌كی باش له یانه‌كه بكات و به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز رێكی بخاته‌وه.
یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ئه‌مساڵ بۆ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتۆته‌وه له یاری رابردووشی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی خۆیان به بارسێلۆنا دۆڕان.