پوتین دەستبەرداری ئارەزووەكانی نابێت
K24 - مۆسكۆ
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، به یه‌كێك له‌سه‌رۆكه كاریگه‌ره‌كانی جیهان داده‌نرێت، جگه له سه‌رقاڵی به كاروباری سیاسی، گه‌لێك خولیای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌ن.
پوتین حه‌زێكی بێ سنووری بۆ گه‌شت و گه‌ڕان هه‌یه، ساڵانه له ناوچه جیاكانی رووسیا پشووی هاوین به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مساڵیش له هه‌رێمی تیڤای رووسیا، كه یه‌كێكه له كۆماره‌كانی رووسیای فیدراڵ، له‌گه‌ڵ سرگێی شایگوی وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری رووسیا ئه‌لیكسانده‌ر بۆرتنیكۆڤ، له نێو سرووشتی كۆماری تیڤا پشووی هاوینی ئه‌مساڵی به‌سه‌ربرد.
به‌شی راگه‌یاندنی كۆشكی كرێملن چه‌ند وێنه‌یه‌كی گه‌شته‌كه‌ی پوتینی بڵاوكردووته‌وه ، كه بووەته جێی سه‌رنجی میدیاكانی رووسیا و جیهان.
پوتین جگه له‌گه‌شت و سه‌یران، هه‌ندێ خولیای دیكەی هه‌ن، له‌وانه ژه‌نینی موزیك و گۆرانی وتنه. هه‌روه‌ها به وەرزشكارێكی بە توانا ده‌ناسرێت، كه یاریزانێكی ئاستبه‌رزی جۆدۆ و بۆكسێن و هۆكییه و حه‌زی پوتین بۆ مه‌له‌وانی و راوكردن به جۆرێكه، كه رۆژانه كاتژمێرێك سه‌رقاڵی مه‌له‌كردنه و باكی نییه له‌وه‌ی بە جلی به‌نیوه‌ڕووت ده‌ربكه‌وێت.
ھ.م