به‌هۆی بۆردومانی توركیا چه‌ندین سه‌ر وڵاخ له ناوچوون
K24 - سۆران:
لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا، هاووڵاتییه‌كی گوندی (بەلەسنان)ی سه‌ر شاره‌دێی سیده‌كانی قه‌زای سۆران به‌ناوی (قادر) بریندار بوو و 14 سەر له وڵاخه‌كانیشی له‌ناوچوون.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی سنووری گوندەکانی (بەلەسنان، خەلیفان، گۆڕەشا و لێلکان)ی سەر بەشارەدێی سیدەکان لە سنووری دەڤەری برادۆست تۆپباران کرد.
تۆپبارانەکە بۆماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بووه، بەهۆیەوە 10 سەر چێڵ له ناوچوون و 4 دیکەش برینداربوون.
ا. م