بازاڕی "گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران" له به‌غدا گه‌رمه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری، په‌رله‌مانتاره ده‌رچووه‌كان له لیستی بچووك و ركابه‌ره‌كانی ده‌كڕێته‌وه و ده‌یانهێنێته ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی.
عه‌واد عه‌وادی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی ئه‌حرار ئاشكرای ده‌كات، كێبڕكێی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان به جۆرێكه، ئێستا په‌رله‌مانتاران كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت و به نرخی جیاجیا ده‌بردرێنه ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بوونی هه‌یه و "زانیارییه نه‌ك شیكردنه‌وه"، هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌و جۆره كاره‌ش ده‌كه‌ن، به "مه‌یموون" وه‌سف كردووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "العراقی نیوز"، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وانه‌ی كردووه كه ئه‌و جۆره كاره ده‌كه‌ن.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق، بۆ مسۆگه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پۆسته‌كانی دیكه، ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیوه زۆرینه، كه ده‌كاته 165 كورسی ناو په‌رله‌مان له كۆی 329 كورسی، مسۆگه‌ر بكات.
ا. م