عیمران خان: پێویسته سزای ئه‌وانه بدرێت كه سووكایه‌تی به ئیسلام ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
عیمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی پاكستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی سووكایه‌تیكردن به ئایینی ئیسلام ده‌باته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هۆڵه‌ندا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رێكخستنی كیبڕكێی كاریكاتێری له‌سه‌ر ئیسلام.
رۆژنامه‌ی "دۆن"ی پاكستانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، عیمران خان له یه‌كه‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، پرسی سووكایه‌تیكردن به ئیسلام له ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئیسلامی باس ده‌كات كه 57 وڵات له‌خۆده‌گرێت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه تا سیاسه‌تێكی گشتگیر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه په‌یڕه‌و بكرێت كه سووكایه‌تی به ئیسلام ده‌كه‌ن و هه‌ستی موسڵمانان بریندار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خان له‌و باره‌یه‌وه هۆلۆكۆست "كووره‌ی نازییه‌كان بۆ سووتاندنی یه‌هوودییه‌كان"ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه و له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، له چوار وڵات سزای زیندانیكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌چێت كه نكۆڵی له هۆلۆكۆست ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی برینداركردنی هه‌ست و سۆزی جووه‌كان و گوتی: "ئێمه پێویستمان به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌یه، بۆ ئه‌وه كه‌س هه‌ستی ئێمه‌ی موسڵمان بریندار نه‌كات و ئه‌و كارانه دووبارنه نه‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیش سزای دارایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه نكۆڵی له كۆمه‌ڵكوژكردن و له‌ناوبردنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن نازییه ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه له‌ناو براون، كه جووه‌كانیش یه‌كێك بوون له‌وان.
رۆژی 27ی ئاب، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی پاكستان، به بڕیارێك سه‌ركۆنه‌ی پێشبڕكێ كاریكاتێرییه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی هۆڵه‌ندای كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی و‌ێبسایتی "العربی پۆست"، خیرت ویڵده‌رز، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایه و ویستوویه‌تی ئه‌و كێبڕكێیه رێكبخات، له به‌رامبه‌ریشدا پاكستان بانگهێشتی باڵیۆزی هۆڵه‌ندای كردووه له ئیسلام ئاباد و به توندی ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كاره نیشانداوه.
عیمران خان، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ویژدان "حركة الانصاف"، له دوایین هه‌ڵبژاردنی پاكستان، پارته‌كه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، رۆژی 18ی ئاب/ ئۆگستۆس وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته ده‌ستیشان كرا.
ا. م