له‌م هاوینه‌دا ریال مه‌درید به‌هۆی زێدان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه شكستی هێنا
رۆیشتنی زینه‌دین زیدان له یانه‌ی ریال مه‌درید كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد بۆ ریال مه‌درید دروست كردووه.
باوكی ئیدین هازارد له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (نیوفسبلاد)ـی به‌لجیكی ئاشكرای كرد كه هۆكاری شكستهێنانی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد به‌هۆی رۆیشتنی زینه‌دین زیدان بووه.
له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندانجار راشكاوانه زیدان و هازارد خواستی كاركردنیان به‌یه‌كه‌وه ده‌ربڕیوه، له هاوینی رابردووش ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زیزۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد چوونه سه‌رهێڵ، به‌ڵام پێرێز گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ ئه‌م هاوینه هه‌ڵگرت بوو، به‌ڵام رۆیشتنی زیزۆ، ئه‌ستێره به‌لجیكاییه‌كه‌ی له رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید سارد كرده‌وه و مانه‌وه‌ی له یانه له‌نده‌نییه‌كه هه‌ڵبژارد.
باوكی هازارد له درێژی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه به‌لجیكاییه‌كه ده‌شڵێت: له هاوینی ئه‌مساڵیش ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام هازارد نه‌یتوانیوه باوه‌ڕ به‌خۆی بكات كه له‌گه‌ڵ لۆپیتیخی خۆی بگونجێنێت، بۆیه مانه‌وه‌ی له چێڵسی هه‌ڵبژارد.