بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆ ئاشكرا ده‌كات
عه‌بدولوه‌هاب سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی زاخۆ له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كوردستان24 هۆكاری وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ده‌شڵێت: من به ویستی خۆم وازم نه‌هێناوه و له ژێر فشار پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆم جێهێشتووه.
له‌ژێر فشاری چی لایه‌نێك پۆسته‌كه‌ی جێهێشتووه؟
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا چیرۆكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆ گێرایه‌وه و گوتی: به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوان و پارێزگاری دهۆك ناچاریان كردم ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندم ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنیت ده‌بێت قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بكه‌یته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب ده‌شڵێت: به منیان گۆت ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌ستله‌كارنه‌كێشیته‌وه لێ ناگه‌ڕێین له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربچیت و ده‌بێت سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی یانه‌ی زاخۆش بده‌یته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب گوتیشی: من داوام لێ كردن كه له پۆسته‌كه‌م بمێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 2 مانگ قه‌رزه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بده‌مه‌وه، به‌ڵام رێگه‌یه‌یان به من نه‌دا، دواتر قه‌رزه‌كه‌یان پێ نه‌درایه‌وه كه بڕه‌كه‌ی 480 ملیۆن دینار قه‌رزدار بوو، له به‌رامبه‌ردا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌نزینخانه‌یه‌كیان فرۆشت كه پێشتر یانه‌ی زاخۆ وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی یانه‌ی زاخۆیان فرۆشت كه پێكهاتبوو له به‌نزینخانه‌یه‌ك كه پێشتر وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان داهاتی به‌نزینخانه‌كه‌مان ده‌خسته خزمه‌تی یانه‌ی زاخۆ.
كێ گه‌نجینه‌ی یانه‌ی زاخۆی به‌تاڵ كرد
له ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له یانه‌ی زاخۆ كردووه، عه‌بدولوه‌هاب جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان پاره‌یه‌كی ئاماده‌كراوی نییه، ده‌شڵێت: هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش له سه‌رده‌می من پاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه زاخۆ، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه به ڕه‌نج و ماندبوون و كاركردنمان بۆ یانه‌ی زاخۆ به‌ده‌ستمان هێناوه، له ماوه‌ی 8 ساڵ یه‌كجار یارمه‌تیی یانه‌ی زاخۆیان دا، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هیچ لایه‌نێك له پارێزگاری دهۆك و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش كه‌س یارمه‌تی ئێمه‌یان نه‌داوه.
عه‌بدولوه‌هاب گوتیشی: ئه‌گه‌ر بته‌وێت پاره و داهات به‌ده‌ستبێهێت ده‌بێت كار بكه‌یت و هه‌وڵ بده‌یت، ئێمه پێشتر به‌مجۆره ئیشمان بۆ یانه‌ی زاخۆ ده‌كرد.
مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی زاخۆ چییه؟
عه‌بدولوه‌هاب له باره‌ی مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ كاتێك ئاماده نییه به‌م شێوه‌یه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆ وه‌ربگرێته‌وه.
ده‌شڵێت: ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كاربكه‌مه‌وه كه منیان ناچاركرد ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه، به مه‌رجێك پۆسته‌كه وه‌رده‌گرمه‌وه كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان له ئیداره‌ی یانه‌كه بكێشنه‌وه كه پێشتر دژایه‌تی منیان ده‌كرد و وایان له یانه‌كه كرد ته‌نیا ناوه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د گوتیشی: له‌وكاته‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پۆستی پارێزگاری دهۆكی جێهێشت وه‌رزش له‌م پارێزگایه به‌ره‌و داكشان رۆشت.
ده‌شڵێت: له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ یانه‌ی زاخۆ ناتوانم هیچ به‌ڵێنێك به هانده‌ران بده‌م، چونكه له پارێزگای دهۆك دژایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ست پێده‌كرێت و چه‌ندان به‌ڵێنیان به ئێمه‌دا كه‌چی هیچیان جێبه‌جێ نه‌كرد، من توانام هه‌یه، به‌س ناتوانم خه‌ونی هانده‌رێك بێنمه دی كه به ئاشكرا دژایه‌تی یانه‌كه بكرێت.
له ئێستادا دۆخی یانەی زاخۆ رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و یانەکە تیپی تۆپی پێی هەڵوەشاندووەتەوە و بەشداریی جامی عێراقیش ناکات،
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ دابەزییە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق، بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکە تیپی تۆپی پێی هەڵوەشاندووەتەوە و هیچ نوێنەرێکی نەناردووە بۆ ئەوەی بەشداریی یارییەکانی جامی عێراق بکات، بەمەش یانەکە لە بەشداریکردن لەو جامەش بێبەش دەبێت.
بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکە رۆژ بە رۆژ دۆخی یانەی زاخۆ خراپتر دەبێت و هاندەرانی یانەکە رەخنەیان لە دۆخی ئێستای یانەکەیان هەیە.