به‌ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا په‌یكه‌ری ئه‌ردوغانی لابرد
K24- هه‌ولێر:
ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌ڵستكارانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیای ناچاركرد په‌یكه‌ری ئه‌ردوغان له ناوه‌ڕاستی شاری فیسباگن لا ببه‌ن، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانی توركه‌وه دانرابوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لابردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی ئه‌ردوغان تووڕه‌یی لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری توركیای له ئه‌ڵمانیا لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دانانی په‌یكه‌رێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری فیسباگنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا و تووڕه‌یی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، لابردنی ئه‌و پهیكهرش لایه‌نگرانی ئه‌ردوغانی تووڕه‌كرد.
له‌كاتێكدا هه‌وادارانی ئه‌ردوغان له ئه‌ڵمانیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی ئه‌ردوغان درووشمی ئازادی راده‌ربڕینه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌ردوغان به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره له وڵاته‌كه‌یان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دوای دانانی په‌یكه‌ری ئه‌ردوغان له فیسباگنی كه له ئاسن درووستكراوه و به ره‌نگی زێڕی رووكهشكراوه و ده‌ستی راستی به‌رز كردووه‌ته‌وه، وێنه‌كانی ئه‌و په‌یكه‌ره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی توندی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "فیسباندهر كۆریر"ـی ئه‌ڵمانی، سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداران له‌چوارچێوه‌ی چالاكی هونه‌ری مۆڵه‌تیان به دانانی په‌یكه‌رێك به چالاكوانه توركه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره دابوو، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوون كه په‌یكه‌ره‌كه كه‌سایه‌تی ئه‌ردوغان ده‌نوێنێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی رهخنهلێگیراوه و، له دوو ئاستی جیاوازدا سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌تكراوه‌یه، له‌سه‌ر ئاستێكیان به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌رلین گرژی تێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رێگه‌ی به چالاكوان و به‌رپرسانی توركیا نه‌دا له وڵاته‌كه‌یان پروپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بكه‌ن و ریكلام بۆ ده‌ستووره نوێیه‌كه‌یان بكه‌ن، كه سیسته‌می سیاسی توركیای له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی گۆڕی.
دوای ئه‌و رێگریهش ئه‌ردوغان ئه‌ڵمانیای به وڵاتێكی فاشیست ناوبرد و چه‌ندین جار ئه‌نقه‌ره به‌رلینی به‌وه ره‌خنه‌باران كردووه، كه باوه‌شی بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كورد كردووه‌ته‌وه، كه توركیا به تیرۆریست ناویان ده‌بان.
له‌كاتێكیشدا كه هه‌وادارانی ئه‌ردوغان ئه‌و په‌یكه‌ره به درووشمی ئازادی راده‌ربڕین ده‌زانن، به‌رهه‌ڵستكارانیان ئه‌و بۆچوونه به‌گونجاو بۆ ئه‌و په‌یكه‌ره نازانن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره گوزارشت له ئازادی را ده‌ربڕین بكات، بۆچی ئه‌ردوغان ده‌ستی داوه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی میدیاكاران؟ كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به سه‌دان رۆژنامه‌نووسی خستۆته زیندانه‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌نجه‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كان داناوه و ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵات گرتووه.
H.B