نه‌تانیاهو هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌ردانه نهێنییه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسرائیل قۆستووه‌ته‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه 29/8/2018 ئه‌نجامیداوه‌و هۆشداریی داوه‌ته دوژمنانی ئیسرائیل و گوتوویه‌تی: "ئیسرائیل هۆكاری وه‌های له به‌رده‌ستدایه بتوانێت دوژمنانی له‌ناو ببات و وێرانیان بكات" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بووه بۆ چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی دژی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
نه‌تانیاهو له رێوڕه‌سمێكدا كه بۆ ناونانی سه‌رۆكی كۆچكردووی ئیسرائیل "شه‌معون پیرێز، له كۆمه‌ڵگایه‌كی نزیكی شارۆچكه‌ی دیمونه‌ی بیابانیی سازكراوه گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان لێده‌كه‌ن، خۆیان له مه‌ترسییه‌كی هاوشێوه‌دان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانج و خه‌ونه‌كانیان نایه‌ته‌دی".
ئه‌و لێدوانه‌ی نه‌تانیاهو كه ئۆفیسه‌كه‌ی به نووسراو دابه‌شی سه‌ر میدیاكانی كردووه، له كاتێكدایه كه ئیسرائیل فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی جیهان زیادكردووه به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران تا ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015 كه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامیاندا بكشێنه‌وه.