سه‌ركرده‌كانی نه‌سر له عه‌بادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی فالح فه‌یاز، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به ناوی سه‌ركرده‌كانی "هاوپه‌یمانی نه‌سڕ"، باس له‌وه ده‌كات، كاندیدی ئه‌وان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، فالح فه‌یاز ده‌بێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوای بڕیارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق هات، كه تێیدا فالح فه‌یازی له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی لاداوه.
له راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی فه‌یازدا هاتووه: "ئێمه وه‌كو سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نین، فالح فه‌یاز بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندید ده‌كه‌ین و باوه‌ڕمان به توانای ئه‌و كاندیده هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت كه تێیدا ته‌واوی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان به‌جێده‌گه‌یه‌نێت و له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیش قه‌بووڵكراوه".
هاوپه‌یمانێتی نه‌سری عه‌بادی، له نزیكه‌ی 16 كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكدێت، كه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پێكهێناوه، دوای لادانی فالح فه‌یازیش پێده‌چێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ره‌و پووكانه‌وه بچێت.
به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی فالح فه‌یاز، كه سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تایه له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه، پێناچێت عه‌بادی هیچ چانسێكیی ئه‌وتۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو مابێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م