مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی زانكۆی سۆران به هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد
K24 - سۆران:
نیكۆلاس گیلبرت ریۆن، مامۆستای زانكۆی سۆران، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ریكییه، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له سۆران كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و هاوڕێی مامۆستا كۆچكردووه‌كه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، نیكۆلاس كه‌سێكی زۆر باش و دڵسۆز بووه بۆ كاره‌كه‌ی و كوردیشی زۆر خۆشده‌ویست.
وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران باسی ده‌كات، پێشتر داوای له هاوڕێكانی كردبوو، ئه‌گه‌ر له كوردستان كۆچی دوایی كرد، هه‌ر له سۆران به‌خاكی بسپێرن, بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی رازی بن، بڕیاره له سۆران به خاكی بسپێرن.
د. نیکۆڵاس ریۆن، پسپۆڕی دەروونزانی بووه لە زانکۆی سۆران و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له زانكۆی سۆران وانه ده‌ڵێته‌وه، وه‌ك هاوڕێ مامۆستاكانیشی بۆ كوردستان 24 باسی ده‌كه‌ن، زۆرجار به‌شداری كاری خۆبه‌خشی كردووه و ته‌نانه‌ت خۆیشی سه‌رپه‌رشتی زۆرێك له هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشییه‌كانی كردووه.
ا. م