لۆپیتیخی بۆ یاریییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه‌ی كردووه
له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی جولیان لوپیتیخی له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر میوانداری لیگانێس ده‌كات، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كۆرتوا له شوێنی ناڤاس گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید بێت.
به‌ر له‌م یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ میرینگێ به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی یانه‌كانی لالیگای گرتووه لیگانێسیش ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێزده‌هه‌م ده‌بینرێت.
جولیان لوپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید رۆیشتنی بۆرخا مایۆراڵی بۆ لیڤانتی راگه‌یاند و ئاشكراشی كرد ئێستا تیمه‌كه‌ی ته‌واو بێ كه‌موكوڕییه.
لۆپیتیخی به‌ر له یارییه‌كه چی گوت؟
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه گوتی: من زۆر له باره‌ی مۆدریچه‌وه دڵخۆشم و شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه هه‌رچه‌نده من گرینگی به خه‌ڵاتی تاكه كه‌سی ناده‌م، به‌ڵام بۆ مۆدریچ زۆر دڵخۆشم.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان واتا باشبوونی وه‌رزی رابردوو ئه‌وه ئێستا كۆتایی هاتووه، خه‌ڵاتی ئه‌مجاره سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر لیگانێس، ئه‌وان ته‌نیا یه‌ك خاڵیان هه‌یه و دڵنیاشم ئه‌ركمان قورسه، من زۆر گرینگیش به ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه‌كان ناده‌م ئاماده‌نه‌بوونم له مۆناكۆش بۆ ئه‌و بێزارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئاهه‌نگه‌كان هه‌مه و گرینیگی پێ ناده‌م.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید گوتیشی: پێكهاته‌كه ئاشكرا ناكه‌م سێ گۆڵپارێزی نایابمان هه‌یه و پێویسته ئارام بگرن هه‌ر یارییه‌كیش پێویستی به پێكهاته‌ی جیاواز هه‌یه، بۆرخا ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت له یارییه‌كانیش چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م یاریی كردووه ده‌شزانێت یاریكردنی له‌گه‌ڵ هاتنی دیاز كه‌متر ده‌بێته‌وه، هیچ گرێبه‌ستێكی دیكه له‌دوای دیاز واژۆ ناكه‌ین و تیمێكی ته‌واومان هه‌یه و له هه‌موو شوێنێكی یاریگا بێ كه‌موكوڕین.