به ڤیدیۆ... لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگی راماڵی
له گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه تۆڕی ئالیسۆنی گۆڵپارێزه به‌رازیلییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌ژێندرا.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی لێسته‌ر سیتی، له خوله‌كی 10 سادیۆ مانی گۆڵی پێشكه‌وتنی لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، رۆبێرتۆ فێرمینیۆی به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد.
له خوله‌كی 63ـی گێمی دووه‌م ره‌شید غه‌زالی هه‌ڵه‌یه‌كی ئالیسۆنی گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی قۆسته‌وه و تاكه گۆڵه‌كه‌ی لێسته‌ر سیتی له یارییه‌كه تۆمار كرد، به‌مه‌ش دوای 3 یاری بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه تۆڕی ئالیسۆن هه‌ژێندرا.