ھێرۆ برایم ئەحمەد: دەبێ سەرکردایەتی ھەڤاڵێکی دانەبڕاوی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکات
K24 - هه‌ولێر:
هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی ئه‌و حزبه، راگه‌یه‌ندراوێكی سێ خاڵی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هه‌ڵوێستی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه سێ خاڵییه‌كه، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د پێداگری له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆستانه‌ی شایسته‌ی كوردن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكردووه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و خوازیاریشه پۆسته‌كه به‌ر حزبه‌كه‌ی بكه‌وێت.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هه‌ڤاڵێكی به ئه‌زموون و مولته‌زیمی یه‌كێتی و قاڵ بووی خه‌بات و تێكۆشان و دانه‌بڕاوی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالی بۆ كاندید بكات".
به گوێره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د، به ناڕاسته‌وخۆ ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی، كاندید بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت.
ا. م