سه‌در ئه‌م 7 شته ره‌تده‌كاته‌وه و هۆشداری توندییش ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، له تویتێكدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌ڵوێستی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا ده‌كات و هۆشدارییش ده‌دات.
به گوێره‌ی تویته‌كه، سه‌در ره‌تیده‌كاته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ "چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م" و نووسیویه‌تی: "ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ پشك پشكێنه، تایفهرگهری، نه‌ته‌وه‌په‌رستی، ده‌سته ئابوورییه‌كان و قوتووی عه‌تار".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌ی هۆشداری ده‌دات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و شتانه، به‌شدارییان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رهه‌ڵستییان ده‌كه‌ن و ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن.
دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تێك به بڕیاری عێراقییانه پكێبهێنرێت و له خزمه‌تی هاووڵاتییانی خۆیدا بێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی وه‌زیری ته‌كنۆكرات و "سه‌ربه‌خۆ".

ا. م