چه‌كه مه‌ترسیداره‌كانی ئێران له عێراق ئاشكرا ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
مایك په‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نیگه‌رانی خۆی له‌و راپۆرته هه‌واڵیانه نیشاندا، كه باس له بوونی مووشه‌كی بالیستی ئێرانی له عێراق ده‌كه‌ن.
په‌مپێیۆ له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرتانه راست بن، ئه‌وا پێشێلكاریێكی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تییه".
له به‌رده‌وامی نووسینه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته به‌غدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات چی له عێراق بكرێت و چی نه‌كرێت، نه‌ك تاران".
ئه‌م قسانه‌ی په‌مپێیۆ دوای راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز هاتوون، كه باس له گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستی ئێران بۆ ناو خاكی عێراق ده‌كات، له‌كاتێكدا تاران ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رزدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، رۆژئاوایی و ئێرانی به‌و ئاژانسه‌یان راگه‌یاندووه، ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستی به‌و گروپه میلیشیایانه داوه كه له‌عێراق شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ تاران ده‌كه‌ن و، له‌ناو خاكی عێراقیشدا كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به درووستكردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و مووشه‌كانه كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه 3 به‌رپرسی ئێرانی و دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری عێراقی و دوو سه‌رچاوه‌ش له هه‌واڵگری رۆژئاوا بۆ رۆیته‌رز دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند مانگی رابردوودا ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستی كورتمه‌ودای راده‌ستی گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق كردووه، هه‌روه‌ك 5 به‌رپرسیش گوتوویانه، ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و گروپانه‌یه، تاوه‌كو بتوانن له‌ناو خاكی عێراقیش مووشه‌كی بالیستی درووست بكه‌ن.
پێشبینیش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پشتڕاستبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و گرژیانه‌ی نێوان واشنتۆن و تاران زیاتر ببن، كه له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه.
H.B