له‌دایكبوونی حكوومه‌تی نوێی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له به‌غدا، هه‌ولێر و سلێمانی، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی چڕ، به‌خۆوه ده‌بینن، كه مه‌به‌ست لێی پێكهینانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته سیادییه‌كانه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌و گفتوگۆیانه له كاتێكدایه، كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه، 3ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ، دانیشتنی په‌رله‌مانی دوابخرێت و به كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه.
له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانیش، كه به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا ده‌سته‌یه‌كی نوێی سه‌رۆكایه‌تی، كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دوو جێگر و سكرتێرێك پێكدێت، هه‌ڵده‌بژێردرێن.
دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌سپێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، كه 30 رۆژه، كابینه‌كه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئه‌گه‌ره هێشتا دووره، چونكه تا ئێستا هیچ یه‌كێك له دوو جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه، سه‌در-عه‌بادی و مالیكی-عامری نه‌یانتوانیوه كوتله گه‌وره‌كه پێكبهێنن، كه بتوانن زۆرترین كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌میر كه‌نانی، راوێژكاری یاسایی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه، یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "سه‌نته‌ری ره‌وابت" ئێستا هه‌ریه‌ك له برێت مه‌كگورك، كه نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكایه له عێراق و قاسم سوله‌یمانی، نوێنه‌ری ئێران، هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه به جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی له خۆگرتووه و ئێستا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێناوه.
هه‌رچی ئێرانه، پاڵپشتی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات، كه به‌شێكی زۆری میلیشیاكانی حه‌شدیش، له چوارچێوه‌ی فه‌تحی عامری كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، برێت مه‌كگورك له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، سێ جار سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و دوێنێش له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیش دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، واشنتن رێز له ئیراده‌ی گه‌ل و پاڵپشتی سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موقته‌دا سه‌در، دوێنێ شه‌ممه، له توێتێكدا، ره‌تیكرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی پشك پشكێنه و رایگه‌یاند، "ناگه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م" و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن و له ژێر چه‌تری په‌رله‌مان به‌رهه‌ڵستی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن.
هه‌رچی نووری مالیكییه، داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، گوێ به ده‌نگی "ئاژاوه‌گێڕانی" وڵاتانی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كان نه‌ده‌ن و ئه‌و وڵاتانه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی عێراقن.
هه‌رچی كوردیشه، كه دوایین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سووننه‌كان بووه، كه به‌شێكیان ئێستا له هاوپه‌یمانی "میحوه‌ری وه‌ته‌نی" یه‌كیان گرتووه، خۆیان بۆ هیچ یه‌كێك له دوو جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
كورد دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ر لایه‌ك ماف و داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، پاڵپشتی ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌مووشیان ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه.
ا. م