به‌سره: جگه له به‌ڵێن هیچمان له عه‌بادی نه‌بینی
K24 - هه‌ولێر:
غانم حه‌مید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره رایده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی به‌غدا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران، جگه له به‌ڵێن هیچیان به به‌سره نه‌به‌خشیوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، داهاتی به‌سره نادرێته پارێزگاكه، ته‌نانه‌ت به‌شه ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌شی به‌ده‌ست ناگات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ملعومه"ی عێراقی، پرۆسه‌ی پاڵفته‌كردنی ئاو، ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ست به دانانی چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌ك بكرێت، به‌لای كه‌مه‌وه 10 مانگ ده‌خایه‌نێت، ئه‌وه‌ش كێشه و گرفته‌كانی هاووڵاتییان زیاتر ده‌كات، كه ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ده‌گوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان.
غانم حه‌مید ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی ناوه‌ند به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، جگه له به‌ڵێن هیچیان بۆ به‌سره نه‌كردووه و داهاتی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاوی سوێر و به‌شه ئاوی پاكیش نه‌دراوه‌ته‌وه پارێزگاكه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ئاماژه به مه‌ترسییه‌كی دیكه ده‌كات له‌سه‌ر هاووڵاتییانی به‌سره و رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه حكوومه‌ت به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات، تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دواخستنی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان، عه‌بادی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتییانی داوه جێبه‌جێی نه‌كردووه.
غانم حه‌مید ئاشكراشی ده‌كات، پارێزگای به‌سره رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرایه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌سه‌ر پشتگوێخستنی پارێزگاكه به‌رده‌وام بێت.
به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان، خۆپیشاندان له به‌سره به‌رده‌وامه و دوێنێش هاووڵاتییان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ئاگریان له باڵه‌خانه‌كه به‌ردا.
وێڕای كه‌می كاره‌با، ئێستا ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان پیسه و به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ش، رۆژانه 400 كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن و ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه.
ا. م