ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا سێیه‌مین یاری خۆی له لالیگا ده‌كات
بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانه‌كان دوایین راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا و ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی هوێسكا ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م یانه‌یه به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیپێكردووه و له یاری یه‌كه‌مدا له ئێیباری برده‌وه و له گه‌ڕی دووه‌میشدا به‌رامبه‌ر بلباو یه‌كسان بوو، له‌به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا له دوو یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ڤالادۆلید سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
له باره‌ی ئه‌م یارییه ئارنیستۆ ڤالڤێردی جێگه‌ی متمانه نییه و هۆشداری ده‌داته یاریزانه‌كانی و پێیوایه پێویسته به ته‌واوی هێزه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و یانه‌یه ببنه‌وه.
ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: میوانه‌كه‌مان به هه‌موو هێزیه‌وه یاریی ده‌كات به‌تایبه‌ت له دوو یاری رابردوو ئه‌نجامی ئه‌رێنیان به‌ده‌ستهێناوه و به جۆش و خرۆش و بێ ترسن، بێگومان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رگریه‌كی باش بكه‌ن، پێویسته هۆشیار بین، چونكه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م جۆره یارییانه چۆنن، پێشتر تاقیكردنه‌وه‌ی خراپمان له‌گه‌ڵ یانه تازه سه‌ركه‌وتووه‌كان كردووه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: سێ خاڵی هه‌ر یارییه‌ك بۆ ئێمه گرنگه، له‌سه‌ره‌تا چونكه ركابه‌رییه‌كه كورته، دووه‌میش چونكه هه‌موو یانه‌كان ده‌توانن خاڵ وه‌رگرن و ركابه‌رییه‌كان به‌هێزن، هیچ یارییه‌ك ئاسان نییه.