بۆچی مۆرینهۆ رێگری كرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد؟
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به ئاسانی ده‌یانتوانی كریستیانۆ له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام خۆزێ مۆرینهۆ شكستی به‌م پلانه هێنا و رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ ئۆڵد ترافۆرد كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ربوونی 9 وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له هاوینی ئه‌مساڵ به 88 ملیۆن پاوه‌ند و به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 500 هه‌زار یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی مان یونایتد ویستیان كریستیانۆ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مان یونایتد، به‌ڵام مۆرینهۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ره‌ت كرده‌وه و له جیاتی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ داوای به‌رگریكارێكی كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ بژارده‌ی یه‌كه‌می له گواستنه‌وه‌ی هاوینه كڕینی یاریزانێكی به‌رگریكار بوو.
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئەمڕۆ مۆرینهۆ یارییەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات، کاتێک کاتژمێر 18:00 مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی بێرنلی، ئەگەر مان یونایتد ئەم یارییە بدۆڕێنێت، ئەوا پێشبینی دەکرێت سپێشەل وەن لە کارەکەی دووربخرێتەوە، چونکە دەبێتە سێیەم شکستی لەسەر یەکی شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ.