عه‌بادی په‌شیمانی كورد ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دووپاتیكرده‌وه، به سیفه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له یه‌كه‌م دانیشتنی چواره‌م خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده ده‌بێت، كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن، عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه، "سبه‌ی دووشه‌ممه ئیئتیلافی نه‌سر له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت، هه‌روه‌ك منیش به سیفه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده ده‌بم، به‌ڵام من سوێندی یاسایی ناخۆم، چونكه ئه‌مه رێگريم لێ ده‌كات ئه‌ركی جێبه‌جێكاری خۆم وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌م".
عه‌بادی له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌شێك له داواكارییه‌كانی كورد و سوننه ره‌وان، ئێمه ئاماده‌ین دانوستان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پێكهاته‌یه بكه‌ین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌نگۆیه‌كی زۆر له ئارادایه، لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان كورد و سوننه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا درووستبووه و تائێستا هیچ نزیكییه‌ك له‌نێوان كورد و سوننه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر و سائیرون به‌دی نه‌كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاری فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵه‌وه په‌سه‌ندكران، بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی چواره‌م خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت.
H.B