"په‌له مه‌كه‌ن ئه‌وه‌ی دواجار پێبكه‌نێ زۆرتر پێده‌كه‌نێ"
K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی "گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی" رایگه‌یاند: "په‌له له راگه‌یاندنی كوتله گه‌وره‌كه مه‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق، چونكه ئه‌وه‌ی دواجار پێبكه‌نێ زۆرتر پێده‌كه‌نێ".
عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم و عه‌لاوی چه‌ند لایه‌نێكی دیكه خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند تا له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به یه‌ك گرووپ به‌شداریی بكه‌ن، شه‌وی رابردوو خه‌زعه‌لی له تویته‌ره‌وه نووسی: "په‌له مه‌كه‌ن و خۆشحاڵی ده‌رمه‌بڕن، چونكه ئه‌وه‌ی دواجار پێده‌كه‌نێ، زۆرتر پێده‌كه‌نێ، چاوه‌ڕوانبن تا ته‌م و ژاوه‌ژاوه‌كه ده‌ڕه‌وێته‌وه، ئه‌وكاته ته‌نها راستی ده‌رده‌كه‌وێ".
شه‌وی رابردوو هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سائیروون و حیكمه و وه‌ته‌نییه و چه‌ند هێزێكی دیكه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و رایانگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین كوتله‌یان به 177 په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها، هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایانگه‌یاند گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و 145 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام هێشتا كورد له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.