مالیكی: ئێمه حكوومه‌ت پێكده‌هێنین
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "كوتله‌ی "البناء" كه 145 ئه‌ندام له خۆده‌گرێت، حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكده‌هێنێت و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دیاری ده‌كات".
مالیكی پاش راگه‌یاندنی كوتله‌ی "البناء" له هۆتێل ره‌شیدی ناو ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غداوه رایگه‌یاند: "ئێمه گه‌وره‌ترین كوتله ده‌بین و حكوومه‌تی داهاتوو پێكده‌هێنین و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت داده‌ڕێژین و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، كوتله‌ی "البناء" له 145 ئه‌ندامی په‌رله‌مان پێكدێت".
كوتله‌ی "البناء" له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و به‌شێكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی جیابوونه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی فالح فه‌یاز و هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر و جه‌ماوه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د جبووری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین و چه‌ند لایه‌نێك دیكه وه‌ك ئه‌نبار ناسنامه‌مانه و ئیراده و بابیلۆن و تواناكان هتد له خۆ ده‌گرێ.
شه‌وی رابردوو هه‌ر دوو به‌ره‌كه به جیا خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند.
سه‌ره‌تا هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سائیروون و حیكمه و وه‌ته‌نییه و چه‌ند هێزێكی دیكه خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله راگه‌یاندبوو كه له 177 ئه‌ندامی په‌رله‌مان پێكدێت.