رێڕه‌وێكی نهێنی ئێران له ئاسمان ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵگری وڵاتانی رۆژئاوا رێڕه‌وێكی نوێی ئاسمانیی نهێنیان ئاشكراكردووه كه ئێران بۆ ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی پشتی پێده‌به‌ستێ.
كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی رۆژی دووشه‌ممه 3/9/2018 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری رۆژئاواوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای "فارس ئێر قشم"ـی ئێرانی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا دوو گه‌شتی ده‌گمه‌نی له تارانه‌وه بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ئه‌نجامداوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه، رۆژی 9/7/2018 یه‌كه‌م گه‌شت له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ - 747 له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی تارانه‌وه ئه‌نجامداوه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كورت له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق راوه‌ستاوه، به‌رده‌وامی به گه‌شته‌كه‌ی داوه به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز و كاتژمێر 4:00 دوای نیوه‌ڕۆ گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت".
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "فڕۆكه ئێرانییه‌كه به ئاسمانی باكووری لوبناندا رۆیشتووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه كۆمپانیاكانی دیكه‌ی فڕۆكه‌وانی نایگرنه‌به‌ر و به‌و رێڕه‌وه ئاسمانییه‌دا ناڕۆن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری رۆژئاوا، ئه‌و گه‌شته بۆ گه‌یاندنی پێكهاته و توخمه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی زیره‌ك بووه بۆ كارگه‌كانی ئێران له لوبنان.
هه‌روه‌ها گه‌شتی دووه‌م له رۆژی 2/8/2018 له فڕۆكه‌خانه‌ی تارانی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌و دوو كاتژمێر و نیو پێش كاتی دیاریكراو گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌ش نه‌نیشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش ئاراسته‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك په‌یڕه‌ونه‌كراوی گرتووه‌ته به‌ر له باكووری سووریا.
فۆكس نیووز ده‌ڵێ "فارس ئێر قشم" یه‌كێكه له كۆمپانیا ساخته فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران و سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودس بۆ ناردن و قاچاغچێتی چه‌ك به‌كاریده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ناوچه‌كه‌یش به كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه "ئێرانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن شێواز و رێگای نوێ بۆ قاچاغچێتی چه‌ك و ناردنی له ئێرانه‌وه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو تاقیكردنه‌وه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تواناكانی رۆژئاوا كه به وردی چاودێری ئێران ده‌كه‌ن.