دۆتێرتی به‌ڵێنێكی "هیتله‌ر"یانه به نه‌ته‌نیاهو ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین، له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ئیسرائیل، به‌ڵێنێكی "هیتله‌رییانه" به به بنیامین ته‌نیاهوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "رووسیه‌لیه‌وم"، دۆتێرتی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، هاوشێوه‌ی هیتله‌ر دژایه‌تی سه‌رۆكه "شێته‌كان" بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه روونی نه‌كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ستی كێیه.
دۆتێرتی له كاتی سه‌ردانیكردنی مۆنیومێنتی "یاد ڤاشیم"ی ئۆرشه‌لیم/ قودس، كه تایبه‌ته به قوربانییانی هۆلۆكۆست، گوتی: "شێتیی ئه‌وه‌یه كه له ئه‌وروپا روویداوه، ناتوانم پێشبینی ئه‌وه بكه‌م چۆن وڵاتێك توانیویه‌تی گوێ به سه‌رۆكێكی شێت بدات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و دیمه‌نه تێناگه‌م كه چۆن مرۆڤێك توانیویه‌تی هه‌ڵمه‌تی كوشتنی به ساڵاچوان و ژنان و پیاوان و منداڵان ده‌ستپێبكات".
دۆتێرتی گوتیشی: "هیوادارم ئه‌و شته دووباره نه‌بێته‌وه، وڵاته‌كه‌مان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه‌شتی له‌و جۆره رووناداته‌وه، هیوادارم جیهان په‌ندێكی له‌و رووداوه وه‌رگرتبێت".
له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، تۆتێرتی جه‌نگی له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئه‌وكات كاره‌كه‌ی به هاوشێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هیتله‌ر چوواند له دژی جووه‌كان و گوتی: "هیتله‌ر سێ ملیۆن جووی كوشت، لێره‌ش سێ ملیۆن ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ن له فلیپین، به له‌ناوبردنییان خۆشحاڵ ده‌بم".
دوای ئه‌و لێدوانه‌ش، دۆتێرتی و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، داوای لێبوردنییان كرد و رایانگه‌یاند، ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌وه هه‌ستوسۆزی جووه‌كانی بریندار بووبێت و راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له سه‌رده‌می له‌ناوبردنی جووه‌كانی له ئه‌وروپا، 1300 جووله‌كه‌ی په‌ناداوه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، دۆتێرتی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی هۆلۆكۆست دانا.
ا. م