ره‌وتی حیكمه: كورد سه‌نگه‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، به به‌شداریكردنی كورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانی (الاصلاح والاعمار) پرسی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله یه‌كلاده‌بێته‌وه و پێویست ناكا په‌نا ببه‌نه به‌ر دادگای فیدرالی.
نۆفه‌ل ئه‌بوره‌غیف، گوته‌بێژی ره‌وتی حیكمه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، كڕۆكی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میكانیزمی ژماردنی ئه‌ندامه‌كانی.
ئه‌بوره‌غیف روونیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌زموونه‌كانی پێشوو، ژماره‌ی ئه‌ندامان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی لیسته تۆماركراوه‌كان و واژۆی سه‌رۆكی لیسته‌كه هه‌ژمار ده‌كران، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی لیست نوێنه‌ری هه‌مووان ئه‌ندامانه‌كانه كه پێشتر ناوه‌كانیان تۆمار كراون.
گوتیشی: "ئێستا به‌ره‌ی ركابه‌ر پێیوایه، كوتله‌ی گه‌وره ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژماركردنی واژۆی تاك به تاكی ئه‌ندامه‌كانی بێت".
ئه‌بوره‌غیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانییان په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دادگای فیدرالی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه له گفتوگۆدان و له ماوه‌ی یه‌ك تا دوو رۆژی داهاتوو یه‌كلاده‌بێته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی كوتله‌ی "چاكسازی و ئاوه‌دانی" گه‌یشتووه‌ته 188 ئه‌ندام، ئه‌گه‌ر كوردیش بچێته پاڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، ئه‌وكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به دادگای فیدرالی بێت، پرسی گه‌وره‌ترین كوتله یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌بوره‌غیف ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، كورد داوای كاتی زیاتری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
ا. م