په‌رله‌مانتارێكی كورد: كێشه‌یه‌كی دیكه بۆ دیاریكردنی كوتله گه‌وره‌كه هاتووه‌ته پێش
K24 – به‌غدا:
رێبوار هادی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، جیا له هه‌ژماركردنی ژماره‌ی ئه‌ندامان، راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی یاسایی گه‌وره‌تری هاتووه‌ته پێش.
به گوێره‌ی لێدوانێكی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ كوردستان 24، كێشه یاساییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئێستا، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكێكی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی نییه و ناتوانێت نووسراو بۆ دادگای فیدرالی بكات، چونكه ته‌نها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردراوه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌تی.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو كورد له‌و لایه‌نه نزیك ده‌بن، كه داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه، كه سه‌در - عه‌بادی و عامری - مالیكیین، كوتله‌ی گه‌وره‌یان راگه‌یاندووه، به‌ڵام كێشه له ژماره‌ی ئه‌ندامانییان هاتووه‌ته پێش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره په‌رله‌مان په‌نا بباته به‌ر دادگای فیدرالی.
ا. م